بەغدا كەرەنتین دەكرێت

  2020-05-30 10:53      194 جار بینراوە        کۆمێنت

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە رووبەڕووبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
 ئاشکراشی کرد، لیژنەكە تاوتوێی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو دەكات، چونكە هێشتا عێراق لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە.
وەزیری تەندروستی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی راگەیاندووە: زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە بەهۆی زیادکردنی ژمارەی ئەنجامدانی پشکنین و ژمارەی تاقیگە پزیشکییەکانە لەسەرتاسەری عێراق.
 گوتیشی، ئەگەر ژمارەی تووشبووانیش کەمببێتەوە ئەوە نیشانەی کۆتایی مەترسی کۆرۆنا نییە، چونکە ئێستا ڤایرۆسەکە لەهەموو شوێنێک هەیە
لەلایەكی دیكە جەواد موسەوی، بڕیاریدەری شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراقیش داوای کردووە، کە قەدەغەی هاتووچۆی تەواو بۆ ماوەی 14 رۆژ رابگەیەندرێت.
پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەعێراق عەبدولغەنی ساعدی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی بەشی رەسافەی بەغدا ئاشکرایکرد، تا ئێستا 102 پزیشک و کارمەندی تەندروستی لەبەشی رەسافەی بەغدا تووشی کۆرۆنا بوون، زۆربەیان چاکبوونەتەوە و 19 کەسییان لە ژێر چاودێریدان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو