تیرۆرستێك له‌سنووری كه‌ركوك كوژرا و یه‌كێكی تریش برینداربوو

  2020-05-30 12:19      145 جار بینراوە        کۆمێنت

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەسنووری‌ پارێزگای کەرکوک روبەڕووی‌ دوو چەکدار بوونەوە و پێکدادان لەنێوانیان ڕوویداوە، بەهۆیەوە چەکدارێک کوژراوە. 
خانه‌ی راگه‌یاندنی جە نگیی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوو چه‌كداری تیرۆرست هەوڵیانداوە بەئاڕاستەی‌ گوندی‌ مقام له‌سنووری پارێزگای نزیکبنەوە کە باره‌گای فەوجی‌ 2ی سوپای عێراقی لێیه‌.
ئاشكراشیكرد كه‌ هێزە ئەمنییەکان روبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌ و توانیویانە چەکدارێکی‌ تیرۆریست بکوژن و یەکێکی‌ دیکەش بریندار بکەن.
به‌پێی خانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق، هێزە ئەمنییەکان بەدوای‌ تیرۆرسته‌ برینداره‌كه‌دا دەگەرێن و هاوكات دەستیشیان بەسەر چەکی‌ تیرۆرسته‌ کوژراوەکەدا گرتووە کە کڵاشینکۆفێک و ئارپیجییەک بووە.  

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو