دەسەڵاتی فرۆكەوانی عیراق ماوەی راگرتنی گەشتەكانی درێژكردەوە

  2020-05-30 18:00      158 جار بینراوە        کۆمێنت

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی رایدەگەیەنێت: ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان تا 7ی حوزەیران درێژكراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە (30/5/2020) ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات، ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی ٦ی حوزەیران درێژكراوەتەوە، دەشڵێت: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەسه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراق تـــــا (7/9/2020) درێژکردەوە.
لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە: بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی سوورو سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وەو ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی له‌چوارچێوه‌ی رێگریكردنە له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 
30-5-2020

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو