یەكێتی: چارەسەری ریشەیی بژێوی ھاووڵاتیان و مووچەخۆران بكرێت

  2020-05-30 19:03      359 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە (30/5/2020) ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی پێشوازیانکرد لەمامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌ها‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وەفدێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
لەدیدارێکدا تەئکیدکرایەوە لەفراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش لەنێوان ھەردوولایەنی دۆستدا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم بگەیەنێت، وێڕای پێویستی لێکگەیشتن بۆ چارەسەری تەواوی کێشەکانی نێوان لایەنەکان، تا ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی زیاتربەرقەراربێت.
ھەر لەدیدارەكەدا دووپات لەدیالۆگ و زمانی ھاوبەش بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکەو لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی ھاوبەش لەبڕیارو ئاڕاستە سیاسییەکان کرایەوەو داوا لەدەسەڵاتی جێبەجێکردنیشکرا بیری جددی لەچارەسەرکردنی ریشەیی بژێوی و قوتی ھاووڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەت بکاتەوەو لەگەڵ ئەنجامدانی ھەرگۆڕانکارییەکیش ھاووڵاتیانی ھەژارو کەمدەرامەت زەرمەندنەبن و ھەر چاکسازییەکیش بکرێت پێویستە وەڵامدەرەوەی داخوازی و پێویستییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەڵک بێت.
لەبەشێکی دیكەی دیدارەکەدا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئابووری و تەندروستی ھەڵسەنگاندن بۆ کۆی ھاوکێشەکان کراو بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکراو ھەر لەو دەرفەتەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و وەفدی یاوەری بەبۆنەی ٤٥ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی پیرۆزباییان گەیاندە ھاوسەرۆکان و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو