موسڵ... لەئۆپراسیۆنێكدا ١٧ داعش كوژران

  2020-05-30 20:16      145 جار بینراوە        کۆمێنت

هێزەكانی حەشدی شەعبی، كوژرانی ١٧ تیرۆریستی داعشیان لەئۆپراسیۆنێكی سەربازیی لەپارێزگای نەینەوا راگەیاند.
حەشدی شەعبی لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزێكی سەر بەژووی ئۆپراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای نەینەوا، ئۆپراسیۆنێكی سەربازییان لەشاری موسڵ ئەنجامداو بەهۆیەوە ١٧ تیرۆریستی داعش كوژراون.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی لەپارێزگای نەینەوا رایگەیاند: هێزەكانی پۆلیس و سوپای عیراق بۆ دەستگیركردنی پاشماوەكانی داعش، هەڵمەتێكی ئەمنییان لەچەند ناوچەیەكی سەر بە پارێزگاكە ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو