ژمارەیەك ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئاكپارتی دەست لەكاردەكێشنەوە

  2020-05-30 23:24      221 جار بینراوە        کۆمێنت

هەڵمەتێكی دەستلەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵ لەناو پارتی دادوگەشەپێدانی توركیا سەرهەڵدەدات.
یەشار ئوكویان وەزیری پێشووتری دادی توركیاو یەكێك لەدامەزرێنەرانی ئاكپارتی رایگەیاند: بەهۆی ناكۆكییان لەگەڵ (رەجەب تەیب ئەدرۆغان) سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێدان، (٦٩) سەركردەی باڵاو ئەندامی دامەزرێنەری ئەو پارتە دەستیان لەكار كێشاوەتەوەو پەیوەندییان بەپارتە نوێكەی (عەلی باباجان)ەوە كردووە.
پارتی گەلی كۆماریش رایگەیاندووە: ئاكپارتی بەڕێككەوتن لەگەڵ (مەهەپە) لەناو پەرلەمانی توركیا، لەهەوڵی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانە تا كۆتایی مانگی حوزەیران، بەئامانجی دروستكردنی كۆسپ لەبەردەم پارتەكانی (ئەحمەد داودئۆغڵۆ و عەلی باباجان)، بەجۆرێك هەر پارتێك لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوو ئەو وڵاتە، لە(٢٠) كورسی پەرلەمانی كەمتر بهێنێت، ناتوانێت كۆنگرەی حزب ببەستێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو