سەركردەیەكی داعش دەستگیرکرا

  2020-05-31 09:35      155 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەبەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو سەركردەیەی داعش لەو كاتەدا دەستگیركراوە كە هەوڵی تەقاندنەوەی دو بۆمبی چێنراوی دەدا، كرەدیەکی تیرۆریستی لەباشوری بەغدا ئەنجام بدات.
ئاماژە بەوەیشدراوە، تیرۆریستەكە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ، برینداربوە، باس لەوەشكراوە كە هێزە ئەمنییەكان دو بۆمبەكەیان لەناوچەی سەعیدات باشوری بەغدا پوچەڵكردوەتەوە. 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان ئەو تیرۆریستە سێ برای هەبوە كە سەرجەمیان لە موسڵ خۆیان تەقاندوەتەوە و جگە لەوەش باوكی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لەناوچەی عەرەب جبور باشوری بەغدا تەقاندوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو