لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پاریزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە

  2020-05-31 10:43      166 جار بینراوە        کۆمێنت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی، خزمەتگوزارییەكان و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو شوێنانەی لە ئێستادا كردنەوەیان كاریگەری ناكاتە سەر خزمەتگوزارییە گشتییەكان، لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەم رۆژانەدا كۆبوونەوەی لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بۆ پارێزگاریكردن لە گیانی هاووڵاتیانیش، ئێمە هەموو رێكارێكمان گرتۆتەبەر، وتیشی: لای ئێمەوە دەبێت هەموو رێكارەكان توندبكرێنەوەو چاودێرییەكان زیاتر بكرێن و لای خەڵكیش دەبێت پابەندییەكان بە خۆپارێزی زیاتر بێت.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە تائێستا دەستمان بۆ ئەو ئەگەرە نەبردووە، پێمان وانیە بەو ئەگەرە بگەینە ئەنجامێكی باش، وەزارەتی ناوخۆش ئەگەر بڕیارێكی لەو شێوە بدات پرس و راوێژ دەكات و راستەوخۆ بڕیار نادرێت.
باسی لەوەشكرد، ئێمە لە 30ی مانگی یەكەوە لەسەر رێكارەكانی خۆمان بەردەوامین و بەردەوامیش داوامان لە خەڵك كردووە كە خۆیان بپارێزن و خۆیان بەدوور بگرن لە تێكەڵاوبوون و لە قەرەباڵغی و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، لە ئێستاشدا لیژنەی ئۆپەراسیۆن خەریكی ئەوەیە دیراسەی ئەوە بكات مامەڵەكردن لەگەڵ چ شوێنێك بە راستەوخۆیی كاریگەری دەكاتەسەر خزمەتگوزارییە گشتییەكان، بۆ خەڵك و بژێوی رۆژانەی خەڵك و چ شتێكی دیكەش كاریگەری نابێت بۆ ئەوەی بەرنامەیەكی بۆ دابنرێت.
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی كاتی كۆبوونەوەكەی لیژنەی ئۆپەراسیۆن وتی: تا ئێستا بڕیاری كاتی كۆبوونەوەكە نەدراوە، چونكە پێویست دەكات لایەنەكان دواین ئامار لەبارەی دۆخی تەندروستی و خرمەگوزاییەكان پێشكەش بكەن، بەوپێیەش ئەمڕۆ یەكەمین رۆژی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمییە پێویستییان بە ئامادەكاری زیاترە بۆ كۆبوونەوەكە، ئەگەر دەزگا دەوڵەتییەكان ئامادە نەبن بۆ جێبەجكردنی رێكارەكان، دەركردنی بەیاننامە كاریگەری نابێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو