تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

  2020-05-31 11:02      837 جار بینراوە        کۆمێنت

تەندروستی كەركوك رایگەیاند، تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە هاووڵاتیەكی تەمەن 70 ساڵە گیانی لەدەستدا.
تەندروستی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبوویەكی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا كە هاووڵاتیەكی تەمەن 70 ساڵەو لەژێر چاودێری تەندروستی ناوچەی پیشەسازی كەركووك بوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تائێستا لەكەركوك 79 كەس تووشی كۆرنا بوون، لەكۆی ئەو ژمارەیەش حەوت نەخۆشی تووشبوو بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی كەركوك ماونەتەوەو 69 كەسی دیكەیان لە نەخۆشیەكە چاكبوونەتەوەو سێ كەسیشییان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (606) تووشبوو، لەنێویاندا (6) مردن هەیە و (409) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (191) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو