ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری درێژكردنەوەی ئەركی یونامی دا لە عیراق

  2020-05-31 12:07      90 جار بینراوە        کۆمێنت

لە میانی كۆنفرانسێكی ڤیدیۆیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تێكڕای دەنگ بڕیاری درێژكردنەوەی ئەركی یونامی لە عیراقدا تا 31ی ئایاری 2021.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق (یونامی) بڵاویكردەوە، بە پەسەندكردنی بڕیاری ژمارە 2522 (2020)، ئەنجومەنەكە جارێكی دیكە بڕیاریدا كە نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عیراق و بەرپرسی یونامی لەسەر داوای عیراق راوێژپێدان و پشتگیری و یارمەتیدان بۆ خەڵك و حكومەتی عیراق بكاتە كاری هەرە لەپێشینەی لەپێناو بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی سیاسیی گشتگرانەو ئاشتەوایی لەسەر هەردوو ئاستی نیشتمانی و كۆمەڵگاییدا.
هەروەها بەگوێرەی بڕگەكانی ئەو بڕیارە، ئەنجومەن بڕیاریدا كە نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان زیاتر راوێژو پشتگیری و یارمەتیی بداتە حكومەتی عیراق سەبارەت بە چەندان پرسی تری وەك، پێداچونەوەی دەستورو بواری چاكسازیی ئاسایش و پلاندانان و هەڵبژاردنێكی ئازادو سەربەخۆ كە عیراق خۆی بەڕێوەی بەرێت و گەشەپێدان و پشتگیریكردن و ئاسانكاریكردن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتەكانی عیراقدا بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان و جێبەجێكردنی بەرنامەكان لەپێناو باشكردنی توانای وڵات بۆ پێشكەشكردنی لەنێوان چەندان شتی تردا خزمەتی كۆمەڵایەتی و مەدەنیی شایستەو كاریگەردا.
هەروەها ئەنجومەن جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئاسایشی كارمەندانی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یونامی بنەڕەتە، بۆ ئەوەی بتوانێت كارەكانی ئەنجام بدات لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵكی عیراقداو داواش لە حكومەت دەكات بۆ درێژەدان بە دابینكردنی ئاسایش و یارمەتیی لۆجیستی بۆ هەبوونی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وڵاتدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو