یه‌کێتی ئه‌و هێزه‌یه‌ که‌ پاڵپشتی کۆمه‌ڵانی خەڵكی كوردستانە

  2020-05-31 12:28      200 جار بینراوە        کۆمێنت

پیرۆزبایی سەركۆمار د.بەرهەم ساڵح بۆ یادی (45) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڤاڵانی هاوسەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، یادی دامەزراندنی 45 ساڵەی یەکێتی، حزبە تێکۆشەرەکەی ڕەنجدەرانی بیروبازوتان پیرۆزبێت. یەکێتی لە مێژودا حزبی دەستەبژێرێکی بوێر و ھوشیار و جەماوەرێکی دڵسۆزە . کوانوی مەشخەڵان و ئیرادەی ھەڵسانەوەی تێکۆشەرانی ئازا و نەبەزە لەڕۆژگارەکانی شکست و نائومێدیدا بە سەرکردایەتی ڕێبەری مەزن مامجەلال و ھاوڕێکانی. ڕێبازی ڕەسەنی یەکێتی، ڕێبازی ئازادیخوازانە، ڕێبازی ڕوبارێک خوێنی شەھیدانە، ڕێبازی ڕەنجدان و کۆمەڵێک تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی گیانبازە. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌و هێزه‌یه‌ که‌ به‌ پاڵپشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک توانی سەرکەوتوانە سه‌رده‌می شۆڕش و خه‌باتی شاخ ببەستێته‌وه‌ به‌ قۆناغی رزگاری و ڕاپەڕین و دواتر دا‌مه‌زراندنی حوکمڕانی خۆبه‌خۆی کوردستان. یەکێتی خاوەن تۆماری سەروەری و داهێنانە لە مێژووی گەلی کوردستاندا. له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستاشدا، لە ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و واقعی بارگرانی گوزەران و قەیرانی بژێوی هاوڵاتیان، و لە ئاست نیگەرانی و ناڕەزایی کەڵەکەبووی کۆمەڵانی خەڵک و چاوەڕوانیەكانیان، یه‌کێتی له‌به‌رده‌م پارێزگاری لە سه‌روه‌ری ڕابردو و به‌رپرسیارێتی ئێستا و دوارۆژی گه‌ل دایە ھەتا هێز و توانای بۆ پەیڕەوکردنی ‌چاکسازی بنەڕەتی و دادپەروەری و ڕێزگرتن لە ئیرادەی دیمکراسی ئاڕاستەبکات. با یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ببێتە یادی یەکڕیزی ڕاستەقینە و سەربەخۆیی بڕیاڕی نیشتمانپەروەرانە، با یادی یەکێتی بکەین بە ڕۆژی بوژانەوەی بیروباوەڕ و گەڕانەوەی بەھاکان. بیکەین بەساتەوەختی کاراکردنی حوکمڕانی باش و دادپەوەر لەپێناو خزمەتکردنی شایستە بە میللەت و ھێنانەدی ماف و ئازادی و دیموکراسی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان لە کوردستان و عیراقدا دوبارە پیرۆز بێت یادی یەکێتی.
 به‌رهه‌م ساڵح

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو