داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق دەكرێت

  2020-05-31 13:40      116 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامێكی ئیئتیلافی نیشتمانی عیراقی رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندەرنی عیراق تەنیا داوای گۆڕینی حكومەتیان نەكرد، بەڵكو داواكاری یەكەمیان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بوو.
سەباح تەمیمی ئەندامی ئیئتیلافی نیشتمانی عیراقی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەنجامنەدانی هیچ كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەو كاتەوەی عادل عەبدولمەهدی لەسەرەتای مانگی 11ی 2019 دەستی لەكار كێشاوەتەوە جێگای سەرسوڕمانە.
باسی لەوەشكرد، بارودۆخی ناوخۆیی وڵات تێكچووە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەیتوانیوە كۆبوونەوەیەكیش بكات و هۆكاری شكستهێنانی ئەنجومەنەكە بۆ محەمەد حەلبوسیی سەرۆكی پەرلەمان دەگەڕێنێتەوەو سەرۆكی ئەنجومەنەكە شایستەی ئەو پۆستە نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ هیوایەك بۆ چاكسازی لە پەرلەمان نییەو داوا دەكەین پەرلەمان هەڵبووەشێتەوەو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو