پەیامی حزبی شیوعی بۆیادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

  2020-05-31 13:51      132 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی  کوردستان
بەڕێزان دەستەی کارگێڕی ومەکتەبی سیاسی و 
ئەنجومەنی سەرکردایەتی 
بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵوەگەڕی دامازراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەناوی خۆمان و سەرجەم هاوڕێیانی حزبمان حزبی شیوعی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان لەبەڕێزتان و سەرجەم خوشک وبرایانی یەکێتی یە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و سەرکەوتن وئاسودەییتان بەئاوات دەحوازین
 هەروەها هیوادارین ئەم بۆنەویادە گرنگە ببێتە مایەی زیاتر خێرو خۆشی بۆهەموولایەک .
بەڕێزان  : - ساڵوەگەڕی دامەزرراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکاتێکدایە کە وڵاتەکەمان   بەهەل و مەرجێکی یەکجار هەستیارو ناسک ودژواردا  تێپەڕدەبێت ، بەتایبەتیش ئاڵۆزی دۆخی سیاسی ناوخۆیی  هەرێم و داڕمانی شیرازەی ژێرخانی ئابوری و سەختی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک هەموو لایەکمان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی گەورەو ئەوەمان لێ‌ دەخوازێت کە گەرمترو  شێلگیرانەتر  هێزو توانامان یەکبخەین بۆتێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەسەختەی کەوزەو  برستی لە لەژێانی کۆمەڵانی خەڵک بڕیوەو لەم بارەیەشەوە بەچاوی ئومێد لەبەڕێزتان دەڕوانین  .
بەڕێزان  : - مێژووی هاوبەشی خەبات وتێکۆشانی حزبی شیوعی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە و بەرهەم ودەستکەوتەکانی قۆناغی دوای ڕاپەڕینی ئاداری مەزنیش بەدەرەنجامی ئەوخەباتە هاوبەشەی نێوان هەردوولامان و سەرجەم لایەنە خەباتگێڕەکانی کوردستانی دەزانین ، بۆیەش هیوادارین لەئایندە کێرڤی ئەوپەیوەندیانە بچێتە ئاستێکی باڵاترو خزمەت کردنی گەل و نیشتمان خاڵی کۆکردنەوەی هەموولایەکمان بێت . 
دووبارە پیڕۆزبایی  چل وپێنجەمێن ساڵوەگەڕی دامەزڕاندنی یەکێتی نیشتمان لەئێوەی بەڕێز دەکەین 
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو