مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی لەلایەن پ.د.ك-ەوە پێدەگات

  2020-05-31 14:26      307 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی 45مین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاراستەی حزبەكە دەكات و رایدەگەیەنێت: هەوڵی جددی بدرێت بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگی هێزو لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و بەهێزتركردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەكەمان.
دەقی پەیامەكە...
بۆ بەڕێز/ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و سەرجەم كادیرو ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە كە وڵاتەكەمان لەهەلومەرجێكی ناهەموارو ناوچەكە لە بەردەم گۆڕانكاری خێرادایە، كە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و هەوڵی جددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگی هێزو لایەنە سیاسیەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و بەهێزتركردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەكەمان و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن.
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
31-5-2020

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو