"لەسەر رێبازی مام بەردەوام دەبین"

  2020-05-31 15:04      170 جار بینراوە        کۆمێنت
حاکم قادر سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو مام جەلال-ی کرد

سەر لەبەیانی  ئەمڕۆ 31-5-2020 حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ك) ، بەبۆنەی (45) ساڵەی  دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوەو  بۆ سوربوون و دووپاتكردنەوەی  بەڵێنی  بەردەوامبوونی گوزەر كردن لەسەر ڕێبازی  كوردانەی  یەكێتی و پابەند بوون لەسەر بەجێهێنانی ڕێنوێنی و ئامۆژگارییە بێ‌ كۆتاییەكانی ڕەوانشاد (مام جەلال)  لەمەڕ شۆڕشگێڕی و گەیاندنی خزمەت بەگەلەكەمان و  بۆ ئاسودەیی ڕۆحی بەرزەفڕی شەهیدە قارەمانەكانی  یەكێتی  كە بوونەتە خوێندنگای فێربوونی كوردایەتی و تەواوی شەهیدانی سەربەرزی ڕێگای  ڕزگاری  گەلەكەمان. 
سەردانی مەزاری ڕەوانشاد سەرۆكی  كۆچكردوو (مام جەلال) ی وەك تێكۆشەری كۆڵنەدەری زیاتر لەنیوسەدە خەبات و گردی شەهیدانی هەرگیز لە بیرنەكراوانی لەشاری سلێمانی بەسەركردەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو