قونسولی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێری كرد

  2020-05-31 15:14      120 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لەسەردانەکە

دوای نیوەرۆی ئەمرۆ یەك شەممە ٣١ / ٥ / ٢٠٢٠ د. رێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەشێك لەهەڤاڵانی مەڵبەند پێشوازیانكرد لەوەفدێكی كونسوڵخانەی ئێران كە پێكهاتبوو لەنەسروڵڵا رەشنودی سەر كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوەری.
شاندی میوان پیرۆزباییان كرد لەسەركەوتنی كۆنگرەو هەڵبژاردنی لێپرسراوی مەڵبەند.
لە دیدارەكەدا باس لە دوا پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەكە كراو هەردوولا تەئكیدیان لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندیەكان كردەوەو خوازیاری ئاشتی و تەبایی و پێكەوە ژیان بوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو