ئەنجومەنی وەزیران لەسەر قەرز و پابەندییە داراییەكانی سەر حكومەت كۆبۆوە

  2020-05-31 16:01      117 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوەو بڕیاریدا ڕاپۆرتی تایبەتی قەرز و پابەندییە داراییەكان ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی بكرێت.
ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/٥/٣١ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەكان، كۆبوونەوەیەكی تایبەتیان بە قەرز و پابەندییە داراییەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوبردن و هەماهەنگی قەرزی گشتی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێكی بەرفراونی بە خشتە و داتای پێویستەوە دەربارەی قەرز و پابەندییە داراییەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان خستەڕوو كە لە لایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادە كرابوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا ڕاپۆرتی تایبەتی قەرز و پابەندییە داراییەكان ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان بكرێت وەكو لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی وردبینی و پێداچوونەوە بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا بخرێتە بەردەستی پەرلەمانی كوردستان و ڕای گشتی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو