پارێزگاری سلێمانی سوپاسی یەكێتی دەكات

  2020-06-02 00:49      420 جار بینراوە        کۆمێنت

دەزگای مرۆیی مام ٣٣ هەزار كیتی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبەخشێتە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بەكۆرۆنا، ئەركی نۆژەنكردنەوەی رووكاری دەرەوەی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاریش دەگرێتە ئەستۆ. 
لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیشدا، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی دەزگای مرۆی مامی كرد كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەردەوام هاوكاری كەرتی تەندروستی كردووە.
هەروەها سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، دەزگای مرۆی مام و هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی كەرتی تەندروستی بوون و بەردەوامیش دەبن بۆ خزمەتكردنی ئەو كەرتەو هاوكاریكردنی هاووڵاتیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو