نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە

  2020-06-02 15:42      708 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی نەوتی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك نزیك بۆتەوە لە 40 دۆلارو نەوتی تەكساسیش 36 دۆلاری تێپەڕاند.
 ئەمرۆ سێشەممە نرخی نەوت بە رێژەی 2.3% بەرزبۆوە و هەر بەرمیلێك بە 39 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، هەروەها نرخی نەوتی تەكساس بەرێژەی 2% بەرزبۆوە بە 36 دۆلارو 26 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
 بەپێی رێككەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بەمەبەستی بەرزكردنەوەی نرخەكانی نەوت، كە لەمانگی چوار ئەمساڵ واژووكرا، بڕیاردرا پابەند دەبن بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لەمانگی تەمووز تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ.
 ئەمە لەكاتێكدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو قەدەغەی هاتووچۆوە، جموجۆڵە ئابوورییەكانی جیهان بەرێژەیەكی بەرچاو كەمبۆوەو خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت كەمیكرد، بەمەش نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی زۆری تۆماركرد.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو