وەزیری ناوخۆ: ئاسانكاری بۆ ژیانی هاوڵاتیان دەكرێت

  2020-06-02 16:23      102 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری ناوخۆ رایگەیاند دەسەڵاتدرا بەپارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان هەندێك ئاسانكاری بكرێت بۆ هاوڵاتیان و هەر كەسێكیش سەرپێچی رێكارە تەندروستییەكان بكات رووی بەڕووی یاسا دەبێتەوە.
دوابەدوای كۆبوونەوەیەكی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی تەواوی پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەموو پارێزگاو ئیدارەكان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كۆبوونەوە بە پەسندی زانی پێداچوونەوە بە بەیانی ژمارە 38 بكات و لەسەر داوای پارێزگارەكان و تەواوی پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكان داوایانكرد كە دەسەڵاتیان پێبدرێت هەندێك ئاسانكاری لەنێو شارەكان بكەن.
باسی لەوەشكرد دەسەڵاتدرا بەپارێزگارەكان و ئیدارە سەربەخۆكان، رێكاری پێویست بگیرێتەبەرو هەندێك ئاسانكاری بكرێت، بەڵام تەئكیدیشمان كردەوە كە دەبێَت هاوڵاتیان پابەند بن بەرێكارە تەندروستییەكان، هەر سەرپێچییەك بكرێت دەبێت سزای یاسایی پەرپێچی كارەكە بدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو كە قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لەنێوان شارو شارۆچكەكان بەردەوام دەبێت، هەروەها قەدەغە لەنێوان هەرێم و شارەكانی دیكەی عێراق بەردەوام دەبێت.
وەزیری ناوخۆ باسی لەوەشكرد كە ڤایرۆسەكە وەكو هەموو ئەو ڤایرۆسەی كە لەوڵاتانی دیكە هەیە مەترسیدارەو كاریگەری ڤایرۆسەكە رۆژانە لەهەڵكشانەو چاوەڕی دەكەین ژمارەی گیان لەدەستدانیش روو لەزیادبوون بكات.
وتیشی: هەركەسێك بانگەشەی ئەوە بكات كە كۆرۆنا نییە، یان سەرپێچی رێكارەكان بكات یان دژی ئەو رێكارانە لێدوانێك بدات رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو