د. میران محەمەد: سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ توندكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆدا نییە

  2020-06-02 17:39      118 جار بینراوە        کۆمێنت
د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ توندكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆدا نییە و ناشبێت هیچ كەس لەسەر داوای لابردنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەستگیربكرێت. 
د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند، سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ توندكردنەوەی خۆپارێزیدایە، بەڵام لەگەڵ توندكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆدا نییە بە تایبەت لەو شوێنانەدا كە بژێوی ژیانی هاووڵاتیان زەرەر مەند دەبێت.
وتیشی، نابێت هیچ كەسێك لەسەر داوای لابردنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ و داواكردنی بژێوی ژیانی دەستگیربكرێت یان ئازار بدرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو