قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوویەوە

  2020-06-02 19:10      138 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێك لەكۆبوونەوەكە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد. 
لە كۆبوونەوەیەكدا كە ئەمڕۆ سێ شەمە 2/ 6/ 2020  لە هەولێر بەرێوەچوو، هەر یەكە لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. یوسف گۆران بەشدار بوون، بە گرنگییەوە باس لە پێویستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەمریكا كرا و بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە و مەترسییەكانی داعش تاوتوێ كران.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عێراق كرا كە بڕیارە لەم مانگەدا بە بەشداری هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، لەمبارەیەشەوە هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە، هەرێم دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ ببینێت لەسەرخستنی ئەم دیالۆگەدا.
 لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی، بۆچوونی حكومەتی هەرێمی سەبارەت بە چۆنیەتی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا شیكردەوە، باڵیۆزی ئەمریكاش پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ  گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەربڕی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو