سەرۆكایەتی یەكێتیی پیرۆزبایی لەكۆمەڵی ئیسلامی دەكات

  2020-06-02 20:56      109 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات و رایدەگەیەنێت  "هیوادارین ئەو پەیوەندییانە،‌ كە لەسەر دەستی رابەرمان سەرۆك مام جەلال  و مامۆستا عەلی باپیر داڕێژران و پەرەیان سەند، لەم سەردەمەشدا بەگوڕو تینی زیاترەوە، بەرەوپێش ببرێن و قووڵتر ببنەوە".

دەقی پیرۆزباییەكە:
بەڕێز جەنابی مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
لە نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی، پیرۆزباییەكی گەرم لە جەنابتان و لەڕێی ئێوەشەوە، لەبەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمەڵی ئیسلامی و تەواوی كادر و رێكخستنەكانتان دەكەین. 
لەقۆناغی جیاوازو رۆژگاری سەختی میللەتەكەماندا، هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی و كۆمەڵی ئیسلامی، تایبەت و مێژوویی و نیشتمانیی بوون. هیوادارین ئەو پەیوەندییانە،‌ كە لەسەر دەستی رابەرمان سەرۆك مام جەلال  و مامۆستا عەلی باپیر داڕێژران و پەرەیان سەند، لەم سەردەمەشدا بەگوڕو تینی زیاترەوە، بەرەوپێش ببرێن و قووڵتر ببنەوە. ئەمڕۆش زیاتر لە جاران، دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەو ئەگەرەكانی بەردەممان، یەكڕیزی و هەماهەنگی نێوانمانی كردوە بە‌پێویستییەكی گرنگ و نەگۆڕ. 
ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێمانوایە كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان  بە بەردەوامبوون لەسەر بنەما چەسپاوەكانی پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەكان و رێزگرتن لە خەباتی مەدەنی، بە كۆدەنگیی كوردستانی لەگەڵ یەكێتی و حزب و لایەنەكانی تر، دەتوانین ببینە جێی هیوا لەپێناو دابینكردنی ئایندەیەكی باشتر بۆ گەل و نیشتمانەكەمان.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی

سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو