دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

  2020-06-04 09:47      1432 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە لەڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كەسەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی‌و ئابووری ئاشكرایكردووە: رۆژی یەك شەممە 7-6- 2020 دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت ‌و وەزارەتی تەندروستیش وەك یەكەم وەزارەت لە لیستی دابەشكردنی مووچەدا دیاریكراوە و مووچەی پێدەدرێت.
بڕیاریشە هەر لەهەفتەی داهاتوودا چەند وەزارەتێكی دیكە مووچەیان پێبدرێت.
حكومەتی هەرێم مانگانە 850 ملیار دیناری پێویستە بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران، كە 453 ملیار دیناری لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دابین دەكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق لە كۆتایی مانگی ئایاردا بڕی 400 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم‌و تەئكیدی كردەوە، تاوەكو هەردوولا نەگەنە رێككەوتن لەسەر نەوت‌و داهاتەكانی ناوخۆ، پارەی تر بۆ هەرێمی كوردستان نانێرن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو