كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی دەكات

  2020-06-04 11:54      722 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت ڕەسول، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی..
‎هەڤاڵی خۆشەویستم پۆڵا تاڵەبانی
‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ تاهیر شێخ ڕەشید تاڵەبانی) برای شەهیدی سەركردە سیروان تاڵەبانی و مامی جەنابتم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو