مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی پۆڵا تاڵەبانی دەكات

  2020-06-04 13:18      313 جار بینراوە        کۆمێنت

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی پۆڵا سیروان تاڵەبانی دەكات.دەقی پرسەنامەكە...
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك شێخ تاهیر شێخ رەشید برای شەهیدی سەركردە سیروان تاڵەبانی و مامی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكەین كە نمونەی بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و نیشتمانپەروەرن و لەرێگای خەباتی كوردایەتیدا شەهیدەكانیان ماییەی شانازیین بۆ خۆیان و گەلەكەیان.
یەزدانی مەزن سەبورییان بداتەوەو ئەمە دواناخوشیان بێت و رۆحی كۆچكردوویش بۆ هەمیشە شادبێت.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو