نوێترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

  2020-06-04 17:57      494 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 39:48 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌‌، به‌ڵام به‌هۆی‌  ئه‌گه‌ری‌ دواخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ وڵاتانی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ نه‌وت (ئۆپیك) له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ تری‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ نه‌وت بۆ مانگی‌ داهاتوو كه‌ بڕیاربوو له‌م رۆژانه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت، تاڕاده‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخه‌كانی‌ كه‌مكرده‌وه‌‌. 
كاتژمێر 5:56ی‌ ئێواره‌ی‌‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌‌ 4ی‌ حوزه‌یران، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 39:48 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌‌.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 36.73 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو