له‌ عیراق 15 كه‌سی‌ تر به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

  2020-06-04 18:32      126 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆی گشتی تووشبووان: (8) هه‌زار و (840) كه‌س

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی‌ حوزه‌یران، 15 كه‌سی تر‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و (672) كه‌سی دیكه‌  تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، بڵاویكرده‌وه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هه‌زار و960 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌‌: 243 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام 15 كه‌س به په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كۆی گشتی تووشبووان: (8) هه‌زار و (840) كه‌س.
كۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌: (4) هه‌زار و (338) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێریدان: (4) هه‌زار و (231) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێری ورددان: (50) كه‌س.
كۆی گشتی مردووان: (271) كه‌س. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو