حه‌وتی‌ كه‌سی‌ تر له‌ گه‌رمیان تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2020-06-04 19:49      142 جار بینراوە        کۆمێنت
ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، (7) كه‌سی تر‌ له‌ گه‌رمیان تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەنجامی نوێ

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن 44 و 38 و 20 ساڵ و سێ پیاو تەمەن 35 و 30 و 30 ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن 18 ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار.

سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار.

دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گوڵەجۆ قەزای کفری.

وەزارەتی تەندروستی

4ی حوزەیران ی2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو