له‌ هه‌ولێر 5 كه‌س و له‌ چه‌مچه‌ماڵیش 5 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنابوون

  2020-06-04 21:52      175 جار بینراوە        کۆمێنت
ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوو

به‌پێی‌ دوو ده‌ره‌نجامی‌ نوێ‌، له‌ هه‌ولێر 5 كه‌س‌و له سنووری‌‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵیش 5 كه‌سی تر‌ تووشی‌ كۆرۆنا بوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، (5) كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەنجامی نوێ

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەن 67 و 51 ساڵ و ئافرەتێك تەمەن 75 ساڵ و دوو منداڵ تەمەن 14 و 11 ساڵان، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون. 

دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بەھار شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەران شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی باداوە شاری هەولێر. 

وەزارەتی تەندروستی

 4ی‌ حوزەیران 2020


له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند، لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، (5) تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران.
وتیشی: تووشبووه‌كان (2) پیاو و (3) ئافرەتن و (4) لە تووشبووەکان دانیشتووی ناحییەی تەکیەی کاکەمەندن و بەرکەوتووی تووشبوە کۆچکردوەکەی پێشوون و تووشبوەکەی تر دانیشتووی ناحییە شۆڕشە و نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدایە.
روونیشیكرده‌وه‌، سەرجەمیان  لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا لە ژێر چاودێریدان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو