له‌ هه‌ولێر سێ‌ تووشبووی‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

  2020-06-04 22:06      101 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی‌ تووشی‌ كۆرۆنا بوون و چاك بوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتوه‌ته‌ 233 كه‌س

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی‌ حوزه‌یران، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سێ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، دلۆڤان محه‌مه‌د بڵاویكرده‌وه‌‌ كه‌ سێ نه‌خۆشی توشبو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبونه‌وه‌ و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیربوەته‌وه‌، پشكنینی تایبه‌تی یه‌كیان له‌دوای یه‌كییان بۆ كرایه‌وه‌ كه‌ نێگه‌تیڤ بو، بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆی گشتی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ پارێزگای هه‌ولێر كه‌ تووشی‌ كۆرۆنا بوون و چاك بوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتوه‌ته‌ 233 كه‌س.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو