تووشبوویه‌كی‌ تری‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا

  2020-06-05 11:32      176 جار بینراوە        کۆمێنت
تووشبووەكه‌ پیاوێکی تەمەن 64 ساڵە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی  والی بەگ رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ رایگەیاند: تووشبووەکە زۆرینەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبووە، پێشتریش چەند نەخۆشییەکی دیکەی هەبووە، بەتایبەتی نەخۆشیی هەناسەتەنگی و کێشەی سییەکانی.
تووشبووەكه‌ پیاوێکی تەمەن 64 ساڵە و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی سێ رۆژ، گیانی لەدەستداوە.
تائێستا، لە سلێمانی 589 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 163یان چاکبوونەتەوە و 14 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو