پزیشکانی سنووری سلێمانی نەخۆشخانەکانیان جێهێشت

  2020-06-06 10:29      881 جار بینراوە        کۆمێنت

پزیشكانی نیشتەجێ‌ لەسنووری پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و ئیدارەكانی گەرمیان ‌و راپەڕین نەخۆشخانەكانیان بەجێهشت و رایدەگەیێنن، هەتاوەكو مووچە وەرنەگرن، ناگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
د. شڤان جەمال، سەرۆكی پزیشكانی نیشتەجێ‌ لەسنووری سلێمانی رایگەیاند: پێشتر لەسەر بەڵێنی ئەوەی هەر 30 رۆژ جارێك مووچە وەربگرن دەستیان بە دەوام كردووەتەوە بۆیەئەمڕۆ شەممەوە وەك سەرجەم پزیشكانی نیشتەجێ ‌نەخۆشخانەكانمان بەجێهێشتووە. 
سەرۆكی پزیشكانی نیشتەجێ‌ باس لەوەشدەكات، سەرچاوەی بژێویان ئەو مووچەیە كە وەریدەگرن، بۆیە دەبێت ئەوە لای خەڵكی روون بێت کە ئێمە وەك پزیشكانی نیشتەجێ‌ كلینیكی تایبەتی خۆمان نییە تاوەكو ئەوە ببێتە سەرچاوەیەكی داهاتمان، تەنیا مووچەكەمان هەیە. 
سەرۆكی پزیشكانی نیشتەجێ‌ لەسنووری سلێمانی روونیدەكاتەوە، گوشارێكی زۆری نەخۆشخانەكان لەسەر پزیشكانی نیشتەجێیە ‌و تائێستاش نزیكەی 20 پزیشكیان بەهۆی كارەوە تووشی كۆرۆنا بوون. گوتیشی ،لەجیاتی پاداشت بەو جۆرە وەڵام دەدرێینەوە و بۆیە سوورین لەسەر داواكردنی مووچەی 30 رۆژ جارێك.
لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و ئیدارەكانی گەرمیان ‌و راپەڕین زیاتر لە 1000 پزیشكی نیشتەجێ‌ هەن.
شەوی رابردوو پزیشکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، بڕیارماندا لەرۆژی شەممە 6-6-2020 تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکەتەندروستییەکان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەکانەوە چۆڵدەکەین. بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لەئەستۆی حکومەتە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو