کازمی لێپێچینەوە لەپارێزگارەکان دەکات

  2020-06-06 10:49      215 جار بینراوە        کۆمێنت

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیران تیمێكی‌ وه‌زاری‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عوسمان غانمی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ و ئه‌ندامێتی‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و شاره‌زایان راسپارد بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ رۆڵی‌ پارێزگاره‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكان.
به‌گوێره‌ی‌ راسپاردنه‌كه‌ی‌ كازمی‌، ئه‌ركی‌ تیمه‌كه‌ دیاریكردنی‌ هۆكاره‌كانی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ له‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌ هاوڵاتیان و پێداچوونه‌وه‌ به‌ رۆڵی‌ پارێزگاره‌كان و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌ له‌پارێزگاكان و گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ توند بۆ دیاریكردنی‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ گه‌نده‌ڵییان تێداده‌كرێت و رووبه‌ڕوویان ده‌بێت.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ مسته‌فا كازمی‌ راشیگه‌یاند: كه‌ تیمه‌ وه‌زارییه‌كه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ په‌رله‌مان و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و سه‌ندیكاكانی‌ پارێزگاكان ده‌كات و راپۆرتی‌ كۆتایی و راسپارده‌كانی‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیر به‌رزده‌كاته‌وه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو