به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر: ته‌نها هاوسەرۆكانی یەكێتی هاوكاریان كردوین

  2020-06-06 11:54      139 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ له‌شاری سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی نه‌كردوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ته‌نها (لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی) هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاریی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه‌.
ئازاد هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ له‌شاری سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا نزیكه‌ی 40 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ،نه‌خۆشخانه‌كه‌مان جێگه‌ی یه‌ك نه‌خۆشی دیكه‌ی نه‌ماوه‌، داوا ده‌كه‌ین حكومه‌ت بێت به‌ هانای خه‌ڵكه‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،ته‌نها لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێكخراوی مرۆیی مام هاوكارییان كردووین، داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین هاوكاریی پزیشكییمان پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی خۆبه‌خشمان هه‌یه‌ دایانبمه‌زرێنێت و هاوكارییان بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو