وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

  2020-06-06 13:35      183 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (PUKNOW) كه‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 74 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوچه‌ جیاجیاكان تۆماركراوه‌ 
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و تووشبوویه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
باسی له‌وه‌شكردووه‌، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ 1089 كه‌س، كه‌ 448 تووشبوویان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 19 كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو