لەعیراق هۆشداری لەكۆنتڕۆڵ نەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت

  2020-06-06 17:35      94 جار بینراوە        کۆمێنت

شانەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەكات ئامادەكاری زیاتر بكات بۆ ڕێگرتن لەزیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە یەك ڕۆژدا ژمارەی تووشبووان (هەزار) حاڵەتی تێپەڕاند.
(حەسەن كەعبی) جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی شانەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان ڕایگەیاند، مەترسی هەیە لەڕۆژانی داهاتوودا كۆرۆنا زۆر خێرا و فراوانتر پارێزگاكانی عیراق بگرێتەوە، داواشی لەسەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت كرد زیاتر هاوكاری وەزارەتی تەندروستی بكەن، لە گرتنەبەری كۆمەڵێك ڕێكاری بەپەلە.
(كەعبی) هۆشداریشی داوە، ئەگەر هاوڵاتیان بەم شێوەیەی ئێستا پابەندی ڕێكارەكان نەبن و ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بەهەند وەرنەگرن، كەرتی تەندروستی لەعیراق هەرەس دەهێنێت. دەشڵێت، تەنها قەدەغەی هاتوچۆ بەس نییە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە، ئەگەر هاوڵاتیان خۆیان هەست بە مەترسی پەتاكە نەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو