سەرۆك كۆماری ئێران: بەم نزیكانە دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا بەرهەم دەهێنین

  2020-06-06 18:05      194 جار بینراوە        کۆمێنت

 سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، توانیویانە دوو چارەسەری كۆرۆنا پەرەپێبدەن و بەم نزیكانەش ئێران دەرمانی تایبەت بە خۆی دروست دەكات.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، لە سەرتاسەری وڵات، هەزار و 200 تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا كراونەتەوە و 17 هەزار و 500 بنكەی تەندروستیش لە كاردان و خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن، لەسەر ئاستی توێژینەوە زانستییەكانیش لە بارەی كۆرۆنا، زاناكانی ئێران لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٥ هەمیندان و لەسەر ئاستی ناوچەكە و وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی یەكەمدان.
"ڕۆحانی" وتیشی، بەم نزیكانە ئێران دەرمانی تایبەت بە خۆی بەرهەمدەهێنێت و دەچێتە ڕیزی وڵاتانی جیهان بۆ ڕكابەری بەرهەمهێنانی دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا.

 

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو