حكومەتی هەرێم لەسەر دەوامی فەرمانبەران راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

  2020-06-06 21:05      326 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوەو تێیداهاتووە، رۆژی 7ی حوزەیران دەوامی فەرمی بە میكانیزمی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان دەستپێدەكاتەوە. دەقی راگەیەنراوەكە..
رۆژی یەكشەممە 7-6-2020، دەوامی فەرمی لە دامودەزگا‌كانی هەرێمی كوردستان بە میكانیزمی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێدەكاتەوە.
وەزارەت، دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەكانی سەر بە وەزارەت پابەند دەبن بە دەوام پێكردنی تەنها ڕێژەی 30% فەرمانبەران وبەشێوەیەكی تەناوب.
لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەكانیش رێوشوێنی تەندروستی بۆ چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییان و سەرلێدەران دەگرێتەبەر كە بە بێ بەریەك كەوتن و رۆتین مامەڵەكانیان جێبەجێ دەكرێت.
داوا لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران دەكەین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2020-6-6

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو