20 كەسی دیكە لەگەرمیان توشی كۆرۆنا بوون

  2020-06-06 21:15      83 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا تووشبوونی 20 كەسی دیكەی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.دەقی راگەیەندراوەكە...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 20 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، 10 پیاو و 2 ئافرەت و 2 كوڕی گەنج و 6 منداڵ، 2 تووشبوو پزیشك و كارمەندی تەندروستین بەركەوتووی تووشبووانن و تووشبووەكانی دیكە بەركەوتووی 2 تووشبووەن كە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان كردووە.
یەك تووشبوو دانیشتووی سەرچنار لە شاری سلێمانی.
تووشبووەكانی دیكە دانیشتووی گەڕەكەكانی شەھیدان، قەندیل، بنگرد، فەرمانبەران و كەمپی تازەدێ لە قەزای كەلار.
وەزارەتی تەندروستی
2020-6-6

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو