كاروان یاروەیس

كوردەوارییەكی گرفتار!

  2020-11-26 09:05      90 جار بینراوە        کۆمێنت

هیچ كات كوردەواری هێندەی ئێستا دووچار گرفتی كۆمەڵایەتی و دەروونی جۆراوجۆر نەبووە. تەكنەلۆژیا بەتایبەتی تەكنەلۆژیای گەیاندن لەپڕو بەبێ‌ ئەوەی كۆمەڵگا پێی بەپێی لەگەڵیدا خۆی گۆڕی بێت، خۆی كرد بەناوی ماڵی كوردەواری داو شلەژانێكی ئەوتۆی دروست كرد كە هێشتا كوردەواری شۆك بەرینەداوە. لەباتی بچكوك كردنەوەی كێشەكان تەكنەلۆژیا كێشەكانی لە سووچی دیوەخان و سێبەری دیواری و دانیشتنی ناوكۆڵانەكانەوە بە چڕی هێنایە ناو سۆشیالمیدیاوە.
هیچ كۆمەڵگایەك لە دنیادا ئێستا هێندەی كوردەواری هیلاك نیەو دووچاری كێشەو دەردی كۆمەڵایەتی نیە. ئەو دامەزراوەو كەناڵانەی كە لە كۆمەڵگا پێشكەوتووەكاندا ئەركی چاككردنی كۆمەڵگاو چارەسەركردنی كێشەكان و پێشخستنی كۆمەڵگایان لەرووی كۆمەڵایەتی و دەروونیەوە لە ئەستۆیە، لە كوردستاندا بە پێچەوانەوە، ئەو دامەزراوەو كەناڵانە نەك كێشەكان چارەسەر ناكەن، بەڵكو هێندە رۆڵیان خراپە كێشەكان قووڵتر ئەكەنەوە.
كۆمەڵگا خۆرسكانەو بەبێ‌ ستراتیژی حكومەت و دەوڵەت نە كێشەكانی چارەسەر دەبێت، نە دەشتوانێ‌ ببێتە كۆمەڵگایەكی كەم كێشەو پێشكەوتوو. بەڵكو ئەوە دامەزراوەكانی حوكمڕانی و دامەزراوەكانی ترن، بەستراتیژ هەنگاو بە هەنگاو كێشە كۆمەڵایەتی و دەروونیەكان قەتیس و سنووردار ئەكەن و دواتر چارەسەری دەكەن.
حكومەتی هەرێم هەموو كاری بووە بەوەی بتوانێ‌ مووچەی خەڵك بدات، ئەمەشیان ناتوانێ‌. كایە و بوار و ئەركەكانی تری بیر چووە. لە شەش ساڵی رابردوودا كە وردە وردە بەناوی ئابووری سەربەخۆو تێكدانی پەیوەندی دەستووری نێوان هەرێم و عیراق، ئابووری كوردستان دادەتەپێی و تا گەیشتنە (سەر ساجی عەلی) كێشەكان كەڵەكەبوون و ناڵەباری باری بژێوو نەبوونی و نەداری كوردەواری هەڵتەكاندا.
شەش ساڵ نەبوونی و نەداری كەم نیە، تا خەڵك هیلاك بكەن و كۆمەڵگایش دابڕوخێنێ. ئەو كۆمەڵگایانەی كە ئێستا لە دنیادا داتەپێون هەر بە قۆناغێكی واد تێپەڕیوون و كێشەكان هێندە كەڵەكەبوون تا كۆمەڵگا داتەپیوەو تاك و كۆمەڵ داروخاون.
تاوانە كۆمەڵایەتیەكانی چەند رۆژی رابردوو، حكومەتی هەرێمی جوڵاندووەو دەیەوێ‌ بەهۆی میدیایەوەو بەهەوڵی رووكەشانە هەڵمەتی دژی توندوتیژی بەرپا بكات، ئەم هەوڵە تاو ئاسایانە، جگە لە رووماڵی میدیایی هیچی تر نین، لەكاتێكدا میدیا لە هەرێم بە كارەكانی هەڵەكانی خۆی هۆكارێكە لەهۆكارەكانی قووڵبوونەوەی دەردو كێشە كۆمەڵایەتیەكان.
حكومەت و پەرلەمان و دامەزراوەكانی تر لە جیاتی ریكلام و بەیاننامە و فەیسبوك، با بەراوێژ و هاوكاری دامەزراوەكانی تر، بە كردەوە ستراتیژی چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكان گەلاڵە بكەن، بژێوی خەڵك چاك بكەن و چاكسازی راستەقینە بكەن.

 

وتاری زیاتر

شەڕی جیاوازییەکان ‬ كاروان یاروەیس
2021-03-04 21:47      39 جار بینراوە

بۆ بەم زۆنە فێرن؟‬ كاروان یاروەیس
2021-03-02 08:56      51 جار بینراوە

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      72 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      96 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      117 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      138 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      119 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      164 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      196 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      176 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      253 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      269 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      311 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      298 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      334 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      370 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو