رۆژی دووشه‌ممه 25/9/2017 نه‌ك ته‌نها له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بگره له‌ناوچه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و شارۆچكه‌كانی تری، پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام‌و دوور لهناڕهحهتكردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌چوو.
خۆشبه‌ختانه هێزه ئهمنییهكانو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان پرۆسه‌كه‌یان بهخوێنو گیانی خۆیان پاراست‌و هیچ كارێكی تیرۆریستی تۆمارنه‌كرا. رێژه‌ی به‌شداربوونی ده‌نگده‌ران گه‌یشته زیاتر 70%و ده‌نگی به‌ڵێ به‌زۆرینه‌ی 92% پرۆسه‌كه‌ی به‌قازانجی خۆی ته‌واوكرد.
سیناریۆكانی دوای ریفراندۆم:
كۆمه‌ڵێك دۆسیه هه‌ن، كه‌سه‌رچاوه‌ی ناكۆكییه‌كانی به‌غداو ههولێرنو بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جدی.
له‌رۆژانی پێش ریفراندۆم، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و زلهێزه‌كانی وه‌ك ئهمریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا پرۆپۆزهڵێكیان خسته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه نه‌بووه جێگای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ههرێمو ره‌تكرایه‌وه. ئێستاش كه پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوبوو، كاتێتی بیر له‌سیناریۆكانی دوای ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ینه‌وه‌و بزانین به‌چ ئامراز‌و میكانیزمێك جێبه‌جێبكرێن:
ئۆپشنی یه‌كه‌م: پشتبه‌ستن به‌ئه‌نجامی ریفراندۆم، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان. هه‌رچه‌نده ئه‌م ئۆپشنه لای خۆمان «كورد» باشترین هه‌ڵبژارده‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌شوهه‌وای عیراقی، ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌مان ناده‌ن له‌ئێستادا جیابینه‌وه.
هۆكانیش زۆرن، له‌وانه: شه‌ڕی دژی داعش كه ئه‌وله‌ویه‌تی زلهێزه‌كانه، هه‌روه‌ها زۆریی ئه‌جێندای ئیقلیمیی دژ بهیهكو ناته‌بایی ناوماڵی عیراقی‌و كوردی.
ئۆپشنی دووه‌م: دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كۆنفیدرالی نێوان عهرهبو كورد له‌سنووری ئێستای عیراق. ئه‌م ئۆپشنه ئاسانتره بۆ قبووڵكردن له‌هه‌موو ئاسته‌كانی عیراقی، ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی، چونكه به‌هانه‌ی پارچه‌پارچه‌كردنی خاكی عیراق نامێنێت‌و ناوچه‌كه زیاتر سه‌قامگیر ده‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو زلهێزه‌كان بێنه سهرهێڵو هه‌موو قورسایی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جدی له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا.
ئۆپشنی سێیه‌م: گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یهكهمو رازیبوون بهفیدرالیهت. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته هه‌رزوو گفتوگۆكان ده‌ستپێبكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر. قبووڵكردنی ئه‌م ئۆپشنه ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم پووچهڵدهكاتهوهو هیچ به‌هایه‌كی ناهێڵێت.
له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و زلهێزه‌كان پره‌نسیپه‌كانی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری بۆ نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان له‌به‌رچاوبگرن، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی سیاسی‌و ئابووریی خۆیان. پێویسته نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو زلهێزه‌كان رێگه‌بگرن له‌سیناریۆكانی شه‌ڕو ماڵوێرانی. نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان رێگه‌بدرێت به‌شه‌ڕی نهژادپهرستیو تائیفی. باشترین رێگاچاره‌سه‌ر گفتوگۆیه‌و ته‌نها گفتوگۆی ئاشتیانه. له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق ساڵی ٢٠٠٣، عیراقێكی نوێ دامه‌زرا له‌سه‌ر بنه‌مای فرهییو شهراكهتو ته‌وافق.
سه‌رۆك مام جه‌لال؛ له‌هه‌ردوو خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بۆ عیراق تائه‌و رۆژه‌ی نه‌خۆش كه‌وت، هه‌وێنی ئاشتی‌و حیكمهتو گفتوگۆ‌و پیاوی تهنگانهبوو، پێویسته عه‌ره‌به‌كان‌و كورده‌كان نه‌هجی مام جه‌لال-یان لهبیرنهچێتو مێزی گفتوگۆ تاكه هه‌ڵبژارده‌یان بێت.