شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی پڕ شكۆی بەر لەڕاپەڕین و راپەڕین

  2021-03-04 21:03      94 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكەم

لەمانگی حوزەیرانی١٩٩٠ دا، سەرۆك مام جەلال لەدیدارێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ رۆژنامەیەكی فەرەنسی، ئاماژە بەوە دەدات كە سەدام حسێن بەهۆی خراپیی بارودۆخی عیراق و حوكمەكەی سەركێشییەك دەكات و پێدەچێ پەلاماری وڵاتی كوێت بدات. ئەم بۆچوونەی مام دەبێتە جێ سەرنجی ئەو رۆژنامەنووسەی دیدارەكەی لەگەڵ دەكات و دواتریش كەدیدارەكە بڵاودەبێتەوە، دەبێتە مایەی مشتومڕو هەڵسەنگاندنێكی زۆر.
پاش دوو مانگ لەو دیدارە، سەدام حسێن پەلاماری كوێت دەدات و داگیری دەكات. ئەم كارەی عیراق تووڕەبوونێكی سەرتاسەری لەدونیادا دروستكردو گڵۆڵەی عیراقی خستە لێژی. لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان زنجیرەیەك بڕیاری دژی عیراق دەركرد بەدەستێوەردانی سەربازیشەوە بۆ وەدەرنانی سوپای عیراق لەكوێت. هەر لەو ماوەیەشدا عیراق رۆژنامەنووس فەرزاد بازۆفتی لەنێو عیراق گرت بەتۆمەتی سیخوڕی و پاش دادگاییكردن حوكمی ئیعدامی دا. بۆ هەردوو رووداوەكە هەوڵێكی دیپلۆماسی هەمەلایەنە خرایەگەڕ تاكو عیراق رازیبكەن هەم لە كوێت بكشێتەوە، هەم فەرزادیش ئازاد بكات. لەو سەروبەندەدا جارێكی تر سەرۆك مام جەلال لەدیدارێكی رۆژنامەوانیدا تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە عیراق نە فەرزاد بازۆفت ئازاد دەكات نە لەكوێتێش دەكشێتەوە.
ئەو بارودۆخە نوێیەی عیراق ، هەل و فرسەتێكی لەباری بۆ شۆڕشی كوردستان و لایەنە كوردستانییەكان هێنایە ئاراوە، بەتایبەت لەو كاتەدا بەرەی كوردستانی دروست بوبوو. یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ، پاش هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكەو دڵنیابوون لە لەباری هەلومەرجەكەو سووربوونی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی و هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمریكا بەتایبەتی، لەسەر سزادانی عیراق و دەركردنی لەكوێت بەشەڕ، بڕیاری داڕشتنی پلانی راپەرینی داو بۆ ئەو مەبەستەش پاش تەواوكردنی سەرجەم لایەنەكانی پلانەكە، كەوتە گفتوگۆو وتووێژ بۆ بەشداربوونی سەرجەم لایەنەكانی بەرەی كوردستانی و پاش چەندین كۆبوونەوەو دیداری چڕو پڕ، هەموو لایەك بە پلانەكە رازیبوون و ئامادەیی بەشداربوونیان پیشاندا، گەرچی هەندێ لایەنی بەڕێز سەرەتا دوودڵ بوون لەبەشداربوون.
پلانی راپەرین هەمەلایەن بوو، ئەرك و كار بەسەر هەموو ئۆرگانەكان و دامودەزگاكانی (ی.ن.ك)دا دابەشكرابوو ، هێزی پێشمەرگە، راگەیاندن، مەفرەزە پارتیزانەكان، رێكخستنەكان، مەفرەزەكانی سوپای رزگاری كوردستان (سرك) كەلەنێو شارەكاندا بوون. لەلایەكی تریشەوە یەكێتی كەوتە پەیوەندیكردن بەسەرەك هۆزەكان، ئەو پێشمەرگانەی كە چووبوونەوە بەر دەستی رژێم جا لەبەر هەر هۆیەك بووبێ، هەندێ لەبەرپرسی فەوجە سوكەكان، هەندێ كەسایەتی شارو شارۆچكەكان، تاكو هاوكاربن لەكاتی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پلانی راپەڕین.
راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوكاتە دوو بەش بوو، چاپخانە كەبڵاوكراوەكانی شەرارەو رێبازو هەندێ نامیلكەو گۆڤاری دەردەكرد، ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان. یەكێتی ئەركی گرنگی بۆ راگەیاندن دیاریكردو بڕیاریدا سەرجەم كادیرانی راگەیاندن كار لەئێزگە بكەن، چونكە بەشێكی گرنگی جێبەجێكردنی پلانی راپەرین بەئێزگە سپێردرابوو. بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا بێژەرەكانی ئیزگە لەسەر پەخشی راستەوخۆ رابهێنرێن بەهەردو بەشی كوردی و عەرەبییەوە كەتا ئەو كاتە بابەتەكان تۆماردەكران و دواتر پەخش دەكران. بۆ پیادەكردنی ئەم بڕیارەش رۆژانە بێژەرەكان چەند سەعاتێك لەسەر خوێندنەوەی گوتار، ئاگاداری، هەواڵ، بەراستەوخۆ كاریان دەكرد.
بەر لەوادەی دەستپێكردنی راپەڕین، ستافی راگەیاندن دابەشكران بەسەر دوو تیمدا بەپێی ئامێرەكانی پەخشی رادیۆ كە دووان بوون، ٤١ مەتری و ٧٥ مەتری، كە هەردووكیان لەمەودای پەخشیاندا جیابوون، ٤١ مەترییەكە بۆ پەخشی رۆژ باشتربوو، ئەوی تر بۆ پەخشی شەو.  بەر لەمانگێك لەڕاپەڕین رۆژانە دەستكرا بەبڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك بابەت. گوتار لەسەر بارودۆخی خراپی عیراق و رژێم، دۆخی خراپی ژیانی هاووڵاتییان لەسایەی رژێمدا، تاوانەكانی رژێم دەرهەق بەخەڵكی كوردستان و عیراق و دەرو دراوسێ، پێویستی هۆشیاری خەڵك لەئاست هەڵسوكەوتەكانی رژێم، شكست و سەركێشییەكانی عیراق و لاوازبوونی توانای ئابووری و سەربازی عیراق...هتد. ژمارەیەك بانگەواز بۆ خەڵكی كوردستان بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ رووداوێكی گرنگ، هاندانیان بۆ خۆڕێكخستن بۆ راپەڕین و هاوكاری رێكخستبەكان و هێزی پێشمەرگەو مەفرەزە پارتیزانەكان، رێنماییكردنی خەڵك بۆ كاتی راپەرین بەمەبەستی پاراستنی دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی حكومەت، چونكە ئەوانە موڵكی خەڵكن...هتد. بڵاوكردنەوەی چەند بانگەوازێك بۆ چەكدارەكانی كوردەكانی سەر بەڕژێم تاكو لەكاتی راپەریندا بێنە پاڵ پێشمەرگەو خەڵك و هاوكاربن لەڕزگاركردنی شاروشارۆچكەكان.
بڵاوكردنەوەی چەندین بانگەواز بەزمانی عەرەبی بۆ ئەو هێزانەی سوپای عیراق كە لەكوردستاندا بوون، تیایدا دڵنیاییان پێ درابوو كە پێشمەرگەو خەڵك دوژمنی ئەوان نین و داوایان لێ كرابوو كە لەكاتی راپەریندا دژی خەڵك نەوەستنەوەو خۆیان تەسلیم بكەن و ژیانیان پارێزراوە، هەروەها روونكردنەوەی بارودۆخی نالەباری عیراق لەهەموو روویەكەوە.
بڵاوكردنەوەی دەیان بروسكەی جفرە كراو بۆ رێكخستن و مەفرە پارتیزانەكان، مەفرەزە كانی سرك.          رۆژانە كادیرانی ئێزگە بەگوڕوتینێكی بێوێنەوە سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بوون و چاوەرێی سەعاتی سفر بوون.

 

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      77 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      65 جار بینراوە
















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      87 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      80 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      89 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      116 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      104 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      105 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      143 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      99 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو