د.ئەرسەلان بایز

سەروەری یاسا…زانست +

  2020-01-26 13:59      319 جار بینراوە        کۆمێنت

 (71)
یەكێ لەدانیشتنەكانماندا لەگەڵ ژمارەیەك لەنووسەرو سیاسەتمەدار لەشاری (ریاز)ی پایتەختی سعودیە، باس لەوەكرا چۆن دەتوانرێ سنوورێك بۆ ئەو هەموو نەهامەتی‌و ئاڵۆزییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابنرێت، هەر یەكێ لەئامادەبووان بەكورتی بیروڕاو سەرنجی خۆی بۆ دانانی ئەو سنورە خستە ڕوو. كاتێ نۆرەش هاتە سەر من بە كورتی وتم:
-تەنیا بەدوو ڕێگا دەتوانین سنوورێك بۆ ئەو هەموو شەڕو گۆڕانكارییە تراجیدییانە دابنێن، ئەویش سەروەری یاساو… زانستە. وتیان: حەز دەكەین زیاتر شیتاڵی بكەیت.
وتم: لەهەر شوێنێك یاسا سەروەرو پیادە بكرێت، دادگا سەربەخۆ بێت گەلان پێشكەوتوون، ئارامیش باڵی بەسەر وڵاتدا كێشاوە، چونكە یاسا بەشێكی بنەڕەتی ژیانی هەر كۆمەڵگاێكەو ئەرك‌و فەرمانەكان دیاری دەكات. ئەوسا دادگا بەیەكسانی‌و بێ ئەملاو ئەولا دادوەری لەگەڵ هەموو كەسێك دەكات، بێ جیاوازی لەهەموو كێشەو كەموكوڕی‌و لادانێك دەكۆڵێتەوەو بڕیاری خۆی دەدات، بەڵام لێرەدا مەبەستمان لەو یاسایانە نییە دكتاتۆرەكان بەئارەزوو‌و بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەریدەكەن. مەبەستمان لەیاسایەكە ستاندارتی نێو نەتەوەیی هەبێت‌و پیادە بكرێت. لەو حاڵەتەدا بەڕێوەبەرێكی پۆلیسی شار. دەتوانێ ئیدارەی گەورەترین كۆمەڵگا بدات. بۆ نموونە یاسا لەسەردەمی مەلیك (ئیدریس السنوسی) لە لیبیا بە باشترین شێوە پەیڕەو دەكرا. لە سەردەمی پاشایەتی عێراق كەس پێویستی بە ناسینی وەزیری ناوخۆ یان بەڕێوەبەری هەواڵگری نەبوو، چونكە ئەفسەرێكی پۆلیس دەسەڵاتی جێ بە جێ كردنی یاسای هەبوو.
بوونی ئەو هەموو نا ئارامی‌و نەهامەتیانەی ئەمڕۆ لەعێراق‌و لیبیا‌و یەمەن‌و سوریاو….هتد هەیە هەموو بۆ نەبوونی سەروەری یاسا بۆ سەربەخۆ نەبوونی دادگا دەگەڕێتەوە.
خاڵی دووەم: زانستە. ئێمەی (عەرەب) شەش سەد ساڵە لە دوای (ابن خلدون) كەسێكی ترمان لە ئاستی ئەو نەدیوە. ساڵ نیە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا كتبێك لەسەر (ابن خلدون) دەرنەچێت. هەتا ئێستاش بەرهەمەكانی ئەو زانایە سەرچاوەیەكی گرنگی زانستی كۆمەڵایەتی‌و مێژووە. هەر كەسێك بەرهەمەكانی بخوێنێتەوە هەست بەوە دەكات. لەبەردەم زاناو دانایەكی نموونەیی ئەو تۆیە كە زۆر سەختە لە شێوەی دووبارە بێتەوە. بەڵام لەلایەكی تریشەوە ئەمە شكستی گەلی عەرەبە، لەو شەش سەد ساڵەی دوای مردنی (ابن خلدون) یەكێكی لە شێوەی ئەو دروست نەبۆتەوە. زۆران هاتن‌و ڕۆیشتن، زۆران باسی فەلسەفەو زانست‌و شتیان كرد. بەڵام هیچ كامێك لەوانە لە دووبارە كردنەوە بەولاوە شتێكی نوێیان نەوت.
((خوایە…! زیاتر لە سەد ساڵە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە كوردستانیشەوە بۆتە مەڵبەندی كودەتاو شەڕو پێشێل كردنی یاساو گۆمی خوێن. بۆتە مەڵبەندی نەمانی متمانە لە نێوان گەلان‌و مرۆڤەكان. گێڕانەوەی ئارامی‌و بەیەكەوە ژیانیش لە دەست (بەندە)كانت دەرچووە. بەڵكو بە گەورەیی خۆت… لەبەر خاتری گیانی ملیۆنان هاوڵاتی‌و ژن‌و مناڵ‌و پیر. یاساو زانست لەم ناوچەیە بەرقەرار بكەیت)).
+سمیر عطالله. لە گۆشەكەی خۆی لە ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) وای نووسیبوو.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      102 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      109 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      64 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      100 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      75 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      136 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      106 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      157 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      103 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      104 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      100 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      173 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      111 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      150 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      148 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      155 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      157 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      157 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      190 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      151 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      229 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      315 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      220 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      142 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو