د.لوئەی جاف

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد

  2017-11-28 10:26      378 جار بینراوە        کۆمێنت

‌له‌ڕۆژی 22ی نۆڤه‌مبه‌ر 2017، لووتكه‌ی سوچی له‌نێوان روسیا، توركیا‌و ئێران به‌ڕێوه‌چوو. به‌ده‌ر له‌ناوه‌ڕۆكی لووتكه‌كه‌‌و ئه‌نجامه‌كانی، ده‌توانین بڵێین ئه‌و لووتكه‌یه‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سجانه‌ی روسیایه‌ بۆ زلهێزه‌كانی دنیا كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵی روسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راستییه‌‌و هه‌ورێكی به‌هاری كاتیی؛ نییه‌.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوودا، روسه‌كان له‌ساڵی 1917 شۆڕشێكی گه‌وره‌یان به‌رپاكرد دژی قه‌یسه‌ری روسیا. ئه‌و شۆڕشه‌‌ به‌چه‌ند قۆناغێك تێپه‌ڕی‌و دواتر مۆدیلی سۆسیالیزمی یه‌كێتیی سۆڤێتی لێكه‌وته‌وه‌. یه‌كێتیی سۆڤێت (USSR) كه‌ له‌دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ (1939بۆ1945)‌‌ تا رووخاندنی دیواری به‌رلین (1989)‌و دواتر پارچه‌پارچه‌بوونی ساڵانی (1990‌و 1991)، یه‌كێكبوو له‌یاریكه‌ره‌ هه‌ره‌ دیاره‌كانی یاریگای نێوده‌وڵه‌تی‌. یه‌كێكبوو له‌زلهێزه‌كانی جیهان، نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ڕووی ئابووری‌و سیاسی‌و دیپلۆماسیشه‌وه‌. به‌درێژایی ساڵانی (1947تا1991)، واتا به‌درێژایی 44 ساڵی ره‌به‌ق، جیهان دابه‌شببوو به‌سه‌ر دوو زۆنی كاریگه‌ر، زۆنی سۆسیالیزمی سۆڤێتی‌و زۆنی كه‌پیتالیزمی ئه‌مریكی.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌مێژووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ساڵانی 1991 تا ئێستا بده‌ینه‌وه‌، ده‌بینین كه‌ وا ره‌نگی روسیا له‌سه‌ر تابلۆی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر تۆخ دیارنه‌بووه‌،‌ به‌ڵام‌ له‌دوای رووداوه‌كانی سوریا، روسیا به‌چڕكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌ دیپلۆماسییه‌كانی له‌لایه‌ك‌و به‌ناردنی هێزی ئاسمانی‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ره‌نگی خۆی له‌سوریا ته‌واو تۆخكردووه‌.
له‌ڕاستیدا ورچی روسی، به‌ڕه‌كه‌ی له‌ژێرپێی شێری هاوپه‌یمانان (ئه‌مریكا‌و فه‌ره‌نسا‌و سوننه‌كانی ناوچه‌كه‌) ده‌رهێنا‌و چیتر به‌بێ روسیا ناتوانرێت كێشه‌ی سوریا چاره‌سه‌ربكرێت. لێره‌دا ده‌توانین به‌شێك له‌هاوكێشه‌كانی رووداوه‌كانی سوریا له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ كورتبكه‌ینه‌وه‌‌‌:
یه‌كه‌م: روسیا له‌گه‌ڵ ئێران‌و گروپه‌ شیعه‌كانی ناوچه‌كه‌، دوودڵ نین له‌ناوبردنی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان‌و خوێندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ رووداوه‌كان به‌هه‌ڵه‌ ده‌زانن. روسیا پێیوایه‌ هه‌رچۆنێك بێت ده‌وڵه‌تی ئێستای سوریا له‌توندڕه‌وه‌كان باشتره‌و پێویسته‌ نه‌ڕووخێت.
دووه‌م: توركیا له‌ژێره‌وه‌ یارمه‌تیی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌دات‌و ده‌یه‌وێت رۆڵی هه‌بێت له‌داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسیی ناوچه‌كه‌دا وه‌ك جه‌ندرمه‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان‌و له‌لایه‌ن روسیاشه‌وه‌ تائێستا پلانه‌كانی‌ په‌ڕاوێزخراون. ماوه‌ بزانین ئه‌نجامه‌كانی لووتكه‌ی سوچی به‌ چی ده‌گات؟.
سێیه‌م: جگه‌ له‌به‌غدا، كه‌ هاوده‌نگه‌ له‌گه‌ڵ روسیا سه‌باره‌ت به‌مه‌له‌فی سوریا‌و داعش، وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی تر جارێك وه‌ك ئه‌كته‌ری كارا دیارنین. عه‌ره‌بی سعودی، كه‌ سه‌رقاڵه‌ به‌مه‌له‌فی ناوخۆیی‌و جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوڕه‌كه‌ی شا سه‌لمان له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تر مه‌له‌فی یه‌مه‌ن‌و قه‌ته‌ر‌و لوبنان، جارجار ده‌رده‌كه‌وێت‌و دواتر له‌سه‌ر شاشه‌ نامێنێت.
به‌نیسبه‌ت كوردیش له‌باشوور‌و رۆژئاوا، پێویسته‌ لینكی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ روسیا زیاتر پته‌وتربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بن له‌پشتیوانیی روسیا بۆ مافه‌ ره‌واكانیان. بڕواناكه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی تر به‌دروستكردنی ئه‌و لینكه‌ تێكبچێت‌. له‌دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی باشووری كوردستان، له‌مه‌ودوا رووداوه‌ گه‌رمه‌كان له‌ڕۆژئاوای كوردستان رووده‌ده‌ن. هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن برایانی كوردستانی رۆژئاوا، باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وان تائێستا هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی ده‌ستوورییان نییه‌، كه‌ بوون‌و مافیان پارێزراو بكات.
*نوێنەری یەکێتی لە فەڕەنسا

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      99 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      142 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      152 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      149 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      196 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      170 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      267 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      230 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      254 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      261 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      253 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      204 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      246 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      204 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      264 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      310 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      294 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      324 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      407 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      439 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو