ئایا میتۆدی مێژوویی بەکاردەبەین یان جیوپۆلەتیکی، بەڕای من کەمێک مێژوو و زۆرێک جیوپۆلەتیک، لەکاتێکدا سەردەمەکە گرنگە، بەڵام زۆرجار جێگاکە بڕیاردەرە.
دوو مێژوو هەیە بۆ پەیوەندی کوردو چین: مێژوویەکی ئایدەلۆژی لەگەڵ مێژوویەکی کردەیی، ئایدەلۆژییەکە خۆشە، بەڵام هێندە بایەخی نییە، واقیعیکە هێندە خۆش نییە، بەڵام گرنگی زیاترە.
مێژووی پەیوەندی واقیعی لەتەقتەقەوە دەستپێدەکات لەساڵی ٢٠٠٦ لە گەڵ ئادێکس پەترۆلیوم، بەڵام
بۆئەوەی لەپەیوەندی چین و کوردستان تێبگەم لەڕووی جیوپۆلەتیکییەوە پێویستم بەم هەنگاوانەیە
یەکەم، ئایا پەیوەندی هەیە؟ دووەم، ئایا جیاوازە لەپەیوەندی کوردو ئەمریکا، وەک پێوەرێک بۆ پەیوەندی کوردو زلهێزی جیهانی؟ سێیەم، ئایا عیراق چ رۆڵێک دەبینێت، لەم پەیوەندییەدا؟ چوارهەم ئایا تورکیاو ئێران چ رۆڵێک دەگێڕن؟؟ پێنجەم، ئایا ململانێی نێوان چین و ئەمریکا چ ڕۆڵێکی دەبێت؟ شەشەم، ئایا دیدی چین خۆی بۆ یەکەی نادەوڵەتی و کەمینەو ناسەنتراڵی چیە؟ حەوتەم، ئایا لەسیاسەتی دەرەوەیدا چین چۆن ناچاردەبێت گۆڕانکاری بکات؟
وەک لەگەرمیان دەڵێن: فیل چۆن دەخۆیت، گت، گت!!