د.سەردار عەزیز

کۆرۆناو ناسیونالیزم و گلۆبالیزم

  2020-04-11 23:03      90 جار بینراوە        کۆمێنت

زۆرینەی چاودێران و سیاسی و را-دروستکەرەکان بەو ئاوازە دەخوێنن کە کۆڕۆنا دەبێتە هۆکاری پتەوبوونی ناسیونالیزم یان دەوڵەت نەتەوە لەدونیادا، ئەمە جێگای دڵتەنگییە، لەکاتێکدا چاوەڕوان دەکرا لەم ساتەوەختەدا، بەهۆی ئەم رووداوەوە دونیا وەک یەک یەکە ببینرێت.
هەندێک دەڵێن کۆرۆنا هۆکاری ئەمەیە، هەندێکی تر دەڵێن نەخێر کۆرۆنا تەنها زەقی کردەوە، دونیا دەمێکە بەو ئاراستەیەدا دەڕوات کە جیهانگەریی لاوازبێت، بەڵام ئایا لەسەدەی بیست و یەکدا، دونیا لەبەردەم دوو روانگەدا دەبێت: جیهانی یان نیشتمانی، یان سەدەی بیست و یەک جارێکی تر مانا بەم چەمکانە دەبەخشێت.
هەردوو چەمکی گلۆبالیزم و ناسیونالیزم زادەی دونیای سەدەی نۆزدەن، وەک زۆرێک لەئایدەلۆژیەکانی تر، لەسەدەی بیستدا ئەمریکا هێزی پشت جیهانگەریی بوو، ئەمڕۆ بەپێچەوانەوە ئەوە چینە کە هێزی پشت جیهانگەرییە.
بەڵام هەڵەدەکەین ئەگەر ئەم دوو چەمکە بەهەمان تێگەیشتنی سەدەی نۆزدە ببینین. یەکێک لەخەسڵەتەکانی سەدەی نۆزدە ئەوەیە کە یان نیشتمان یان جیهان، بەو مانایە جیهان و نیشتمان دوو یەکەی دژ بەیەکن، بەهەمانشێوە نەتەوەو چەمکەکانی تری بان نەتەوە، وەک مرۆڤ، سروشت، هەژاران، کرێکاران، باوەڕداران و ژنان و زۆر چەمکی تر.
ئەگەر دونیا خۆی بەئاراستەی بەربەرەکانی دەڕۆشت لەنێوان ئەم دوو دیدەدا، وەک ترەمپ لە نەتەوەیەکگرتووەکان بانگەشەی بۆ ئەکردو وەک لە برێکست و زۆر جوڵانەوەی تری ناو ئەوروپاو هیندو شوێنەکانی تر دەیبین، ئەوا کۆرۆنا دۆخێکی وەهای هێنایە ئاراوە کەجارێکی تر دەوڵەت نەتەوە بووەوە بەفریادەرەسی راستەقینە بۆ زۆر خەڵک. بەردەوام لەئەوروپا گوێت لەمیدیاکانە بەخەڵك دەڵێن ئاڵاکان لەبالکۆنەو پەنجەرەکان هەڵکەن، سروشتی نیشتمانی بڵێن، سنوورەکان دابخەن، لەهەمانکاتدا شکستی یەکێتی ئەوروپا لەوەڵامی گونجاو بۆ قەیران و گوێپێنەدانی ئەمریکا بە بینینی هیچ رۆڵێک لەئاستی جیهاندا، هێندەی تر ئەم دۆخەی تۆخکردەوە.
لەم سەدەیەدا هەرچەندە هەوڵی ئەوە دەبێت کە وڵاتان بگەڕێنەوە بۆ ئەو دۆخەی کە خۆیان ئاسایشی خۆیان لەبوارەکانی خۆراک و دەرمان و تەکنەلۆجیادا دەبین بکەن، کە نیشانەی نەمانی باوەڕە بەبازاڕو جیهانێتی، بەڵام دابڕان لەدونیا وەک جاران نابێت و ئاسان نابێت.

وتاری زیاتر

گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      17 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      49 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      33 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      38 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      30 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      58 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      37 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      47 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      55 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      68 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      58 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      61 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      86 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      69 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      77 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      106 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      93 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      102 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      79 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      80 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      103 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      98 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      90 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو