د.سەردار عەزیز

شەڕی ناوخۆی کوردی!

  2020-04-18 21:13      104 جار بینراوە        کۆمێنت

چەند ساڵێک لەمەوپیش خانەیەکی بیری ئەوروپی داوای لێکردم پۆڵەسی پەیپەرێکیان دەربارەی پێشمەرگە بۆ بنووسم، لەو نووسینەدا ئەو چەمکەی کە دامڕشت بۆ کار لەسەرکردن چەمکی شەڕی ناوخۆی نەرم بوو، soft civil war.
چەمکەکە لەلایەن تیمی ڕیفۆرمی پێشمەرگەشەوە وەک چەمکێکی گرنگ وەرگیرا، بەتایبەتی بەریتانییەکان.
شەڕی ناوخۆی کوردی شەڕێکی بیرلێنەکراوەیە، بەگشتی شەڕی ناوخۆ لەدونیادا ئەوەندە بیرلێکراوە نییە، لەبەر کۆمەڵێک هۆکاری تایبەت و ئاڵۆز، لەوانە، شەڕی ناوخۆ خوێناویترین و پڕ ئازارترین شەڕە، لەسەردەمی رۆمانەکانەوە هەتا ئەمڕۆ هەموو ئەدەبیاتەکان وەها دەڵێن، دووەم، شەڕی ناوخۆ بەئاسانی تەواونابێت، کاتێکیش تەواو دەبێت بەشێوازی جیاواز درێژەی دەبێت. سێیەم، زۆرجار باسکردنی شەرمەزارییە، بەتایبەتی زۆرێک لەبیرمەندان دەبنە لایەنگر، بەڵام شەرم دەکەن کە لایەنگرن.
شەڕی ناوخۆی کوردی نزیکەی پەنجا ساڵە بەردەوامە، بۆئەوەی لەم مێژووە تێبگەین دەبێت لەشەڕی ناوخۆ وەها بنواڕین کە تەنها بریتی نییە لەشەڕی تەقەو سەنگەر، بەڵکو لەزۆر ئاستی تریشدا بەردەوامی هەیە.
چەمکی شەڕی ناوخۆی نەرمی کوردیم داڕشت، وەک چەمکێک بۆ تێگەیشتن و وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەوەی کە بۆچی هێزەکانی پێشمەرگە یەکناگرنەوە.
شەڕی ناوخۆ نەرم یانی شەڕ تەواونەبووە، بەڵام بەشێوازی جیاواز لەئاستی ئابووری، کۆمەڵایەتی، یادەوەری، ئەدەبیات، میدیا، پانتایی کۆمەڵایەتی مەجازیدا ڕوودەدات، بۆ ئەوەی جەنگی ناوخۆی نەرم درێژەی هەبێت، پێویستە ناو بەناو گرژی و هەڵچوون و جوڵانی هێز رووبدات، هەتا زەخیرە بدات بەسوپا یان پێشمەرگە ئەلیکترۆنییەکان درێژە بەخەباتەکەیان بدەن. سوپای ئەلیکترۆنی یەکێکە لەکوشندەترین جۆری سوپا، کە زۆرێک لەکۆمەڵگاو وڵاتانی تەنیوە، لەنێویاندا کوردستانیش، بەتایبەتی زۆربەی خەڵکی کوردستان بێکارن و بەردەوام لەسەنگەرەکانی ئەم شەڕانەدان.
سوپای ئەلیکترۆنی، سەرچاوەی بژێوی زۆرێک لەخەڵكە لەکوردستان، ئەمە یەکێکە لەسەرچاوەکانی گەندەڵی.
ئەم ڕۆژانە شایەتحاڵی گرژییەکی ترین لە ملوانکەی شەڕی ناوخۆی کوردیدا. هەرجارێک گرژییەکان وردە هۆکاری خۆی هەیە، بەڵام هەمیشە کۆمەڵێک هۆکاری گەورەی نەگۆڕ هەیە، چونکە شەڕی ناوخۆ باشترین رێگایە بۆ وروژانی رەعیەت، هەمیشە سەرکردە نوێکان بەخیتابێکی توندەوە باوەش بۆ شەڕی ناوخۆ دەکەنەوە. شەڕی ناوخۆ لەبەر زامە قوڵەکانی و نەبوونی پرۆسەی وەک بەرهەمهێنانی ئاشتی و چۆنێتی سازشکردن و گواستنەوە بۆ قۆناغی ناشەڕ، هەمیشە بەگەرمی لەلایەن جەماوەرەوە وەردەگیرێت.
دەکرێت بڵێین کە تاوانبارو زیانلێکەوتووی هەرە گەورە لەشەڕە ناوخۆکاندا هەمیشە خەڵکن، ئەم زیانانە لەنەوەکانەوە دەگوێزرێتەوە بۆ نەوەکانی تر، چونکە زۆربەی کۆمەڵگاکان ناتوانن بەسەر جوگرافیا بچکۆلەکان و جیوپۆلەتیکە تەسکەکانیاندا زاڵ بن.
هەژاری یەکێکی ترە لەهۆکارەکانی شەڕی ناوخۆ، لەکاتێکدا ئێمە بەرەوە قۆناغێکی بێپارەیی دەڕۆین، ئەوا مەترسی شەڕی ناوخۆی ڕەق زیاتر دەبێت، لەنەوەدەکان لەسەر برایم خەلیل شەڕ کرا، بەڵام ئەوەی گرنگە بزانرێت ئەوەیە کەشەڕی ناوخۆ براوەی نییە، لەڕابردوودا هێزە هەرێمیەکان لەدوورەوە بەڕیمۆت-کۆنترۆڵی تایبەتی خۆیان ئیدارەی شەڕی ناوخۆی کوردییان داوە، ئەمڕۆ ناوچەکە بەدۆخێکی زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و ئێمە لەسەردەمێکی جیوپۆلەتیکی جیهانییەوە دەگوێزینەوە بۆ سەردەمێکی تر، ڕەنگە ئێمە بتوانین شەڕ دەست پێبکەین، بەڵام درێژەپێدان و کۆتایی پێهێنانی بەدەستی کورد نابێت، خێرا ململانێیەکی وەها دەبێتە مایەی سەرنج و بەرژەوەندی ئەو هەموو هێزانەی کە بەرژەوەندییان هەیە لەناوچەکەدا.
لەشەڕی ناوخۆدا لایەنی باش و خراپ نییە، هەموو لایەک تاوانبارە، چونکە ئەو ململانێیەی کە شەڕی لەسەر دەکرێت، دەبێت ئێستا روون بێت کە شەڕ شێوازی چارەسەری ئەم ململانێیە نییە.

وتاری زیاتر

گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      19 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      49 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      33 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      39 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      30 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      58 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      37 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      47 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      55 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      68 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      58 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      61 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      86 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      69 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      78 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      106 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      93 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      102 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      79 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      81 جار بینراوە


ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      98 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      90 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو