رێکەوت زەکی

سەبارەت بەو لامەرکەزيیەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم باسی کرد

  2020-05-22 22:00      177 جار بینراوە        کۆمێنت

١/ سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لەوتارەکەیدا باسی لامەرکەزی ئیداری کرد، بەڵام لامەرکەزی ئیداری بەبێ مالی، ھیچ بەھاو کاریگەرییەکی نییە، واتە ھەندێک دەسەڵاتی ئیداریت دەبێت بەبێ ئەوەی توانای دارایی و خەرجیت لەبەردەست بێت، ھەروەک ئەوەی کەبەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سەرو ١٩ ملیار دیناری ساڵانی پێشووی ھەیە، بەڵام ناتوانێت یەک دیناری خەرجبکات، لەکاتێکدا لە ١٧٪‏ ی داھاتیان بەحساب بۆ خۆیانە! 
دەیان نموونەی دیکەی ئاوا ھەیە، واتە لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی ھیچیان بەبێ ئەویتریان بەھای نییەو نەداواکاری دەوێ نەڕێککەوتنی لایەنەکان، دروشمەو ھیچیتر.
٢/ نزیکدەبینەوە لەساڵێکی تەمەنی کابینەی نۆیەم واتە چارەکێکی تەمەنی کابینەکە، کەچی ھەموو جار سەرۆکی حکومەت و بەیاننامەکانی حکومەت دەڵێت لامەرکەزی بەشێکە لەکارنامەی کابینەی نۆیەم، ئێستا دوای چارەکێک تەمەنی کابینەکە ئەو ھەنگاوانە بۆ جێبەجێکردنێ ئەو خاڵەی کارنامەکە کامەیە؟ بێگومان ھیچ، بەپێچەوانەوە ھەنگاوی توندکردنەوەی مەرکەزییەت دەستی پیکردووە بەمجۆرە:
١/  پرۆژەی دەستەیەک لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ئامادەیە بەناودەستەی خاڵە سنوورییەکان کەتێیدا فڕۆکەخانەی ھەولێرو سلێمانی لەوەزارەتی گواستنەوەو سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لەوەزارەتی دارایی وەردەگرێتەوەو دەخرێتە سەر ئەم دەستەیەو راستەوخۆ دەیبەستێتەوە بەسەرۆک وەزیرانەوە! واتە ھەموو سەرچاوەکانی داھات، ئەوە جگە لەوەی تائێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کەسەرچاوەیەکی دیکەی داھاتە لەلایەن خودی سەرۆکی حکومەتەوە ئیدارەدەرێت و بێ وەزیرە.
٢/ پرۆژەی دەستەیەکی دیکە بەناوی خۆراک و دەرمان ئامادەیەو بەشێک لەوەزارەتی کشتوکاڵ و بەشێک لەوەزارەتی تەندروستی لێدەکاتەوەو دەخرێتە سەر ئەم دەستەیەو راستەوخۆ دەبەسترێتەوە بەسەرۆک وەزیرانەوە، واتە وەزارەتەکانیش بەرەو بچووکبوونەوەو سەرۆکی حکومەت بەرەو دەسەڵاتی رەھا، ئەمەیە ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزی!! 
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو