د.ئەرسەلان بایز

كێشە كەڵەكەبووەكان

  2020-06-13 16:09      166 جار بینراوە        کۆمێنت

 (92)
*هەڕەشەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دڵەڕاوكێی كۆمەڵانی خەڵكیش لەمەترسی ڤایرۆسەكە، بەداخەوە بڕوانەبوونی خەڵكانێكی تریش بەنەخۆشییەكەو مەزندەی گەورەكردنی بە ئەنقەستی ئەو ڤایرۆسە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ لەبیربردنەوەی مووچەو كێشە لەسەریەك كەڵەكەبووەكانی كوردستان. بەرتەسكبوونەوەی مەیدانی كارو كاسبی بەهۆی قەدەغەی هاتن و چوون و كەرەنتینەكردنی خەڵك، دابەزینی نرخی نەوت و دروستبوونی قەیرانی مووچەو بۆچوونی جیاواز لەسەر قەرزەكانی حكومەتی هەرێم.
ناكۆكی چەندین ساڵەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند لەسەر چەندین ئاست و ئیستحقاقاتی هەردوولا لەسەر یەكتر. ناكۆكی نێوان سەرجەم حزبەكانی كوردستان لەگەڵ یەكتر. تۆپباران و بۆردومانی رۆژانەی گوندەكانی سنوور لەلایەن حكومەتی توركیاو جار جارەش تۆپبارانكردنی لەلایەن ئێرانەوە. سووتاندنی لێرەو لەوێی كشتوكاڵی جووتیاران. شەپۆلی سن و كیسەڵە لەبەشێك لەسنووری پارێزگای هەولێر. سستبوونی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی خەڵك بەهۆی كۆرۆنا، دروستبوونی سەدەها باری ناخۆشی دەروونی لەنێو كۆمەڵگەدا. بوونی دەیان ئۆردوگای سەربازیی حكومەتەكانی هاوسێ و بارەگای چەكداری حزبەكانی پارچەكانی تری كوردستان لەهەرێم.
هەموو ئەمانەی سەرەوە لەچەشنی تەونی داپیرۆچكە (جاڵجاڵۆكە) ئاڵاونەتە گیانی ئەزموونی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
*تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، جار جارەش شاشەی تەلەفزیۆنەكان، لەبری گفتوگۆی زانستی و هێمنانە لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو كێشانە. بۆتە مەیدانی ئازایەتی و سوارچاكی جنێودان و تۆمەت بۆ یەكتر دروستكردن. ئەندام و لایەنگرانی حزبەكان هەریەكەو بەشێوەی خۆی، هەرچی چاكەو سیاسەتی راست و شەفافیەتە بۆ حزبەكانی خۆیان دەگێڕنەوە. كەموكوڕی و گەندەڵیش دەخەنە پاڵ حزبەكانی تر. هەر وەك بڵێی هیچ كامێكیان لەم حكومەتی هەرێمەدا بەشدار نەبن. هەر هەموویان لەبەرامبەر یەكتر رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەبینن.
تۆ وەك و كەس و حزب و ئایین و مەزهەب، بۆت هەیە بەشان و شەوكەتی خۆت و حزبەكەت هەڵبدەیت و جۆرەها شیعرو شانامەشی بۆ بنووسیت. هەر مرۆڤێك مافی ئەوەی هەیە لە چوارچێوەی یاساو رێساكان گلەیی بكاو رەخنە بگرێت، یان خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدات، بەڵام بۆت نییە سنووری مافی كەس و حزبەكانی تر ببەزێنیت، بە ناهەق و دوور لە یاسا هێرشی بكەیتەسەرو تۆمەتی بۆ دروست بكەیت.
*ئەم حكومەتی هەرێمە بە چاكی و خراپییەوە، بە سەركەوتن و ژێركەوتنییەوە، بەشی هەموو ئەو حزبانەی تێدایە، كە هەر لە ساڵی (1992)ەوە بەشدارییان تێدا كردووە، بەڵام هەریەكەو بەپێی قەوارەو بەرپرسیارێتیی خۆی.
*ئایا بەو هەموو نا تەبایی و جنێوو تۆمەتانە. بەو بێمتمانەییەی نێوان حكومەت و كۆمەڵانی خەڵك، لەیەكدووركەوتنەوەی حزبەكان و كۆمەڵانی خەڵك، دەتوانین گیروگرفت و كێشەكانمان چارەسەربكەین؟ دەتوانین خۆشگوزەرانی بۆ كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەربكەین و ئەزموونەكەمان لە بەڵای لابەلا رزگاربكەین؟! یان رۆژ لە دوای رۆژ كێشەكان ئاڵۆزتر دەكەین و ئەزموونەكەمان دەخەینە مەترسییەوە؟.
بێ بوونی تەبایی و دۆزینەوەی رێگاچارەیەك بۆ هەندێ‌ لەو كێشانە. كوردستان بەرەو چارەنووسێكی نادیار دەڕوات.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      108 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      119 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      72 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      117 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      83 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      145 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      113 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      161 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      112 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      109 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      106 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      177 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      114 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      162 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      158 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      165 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      168 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      196 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      159 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      235 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      324 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      231 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      150 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      206 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو